به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی کوردستان له وتوێژێکدا بۆ هەواڵنێران له بەڕێوەچوونی بیست و سێهەمین مێهرەجانی نیشتمانی هونەرگەلی وێنەیی لاوان له کوردستان هەواڵی دا و ڕایگەیاند: بۆ ئەم مێهرەجانه که له بەرواری 14 بۆ 18ی ئەم مانگی خەرمانانه له سنه بەڕێوه دەچێت ۲ هەزار و ۷۵۹ بەرهەم نێردراوه بۆ نووسینگەی مێهرەجان و لەم خولەدا ۷۱۹ هونەرمەندیش پێکەوه ڕکابەری دەکەن.
حوجەتولئیسلام ڕەحیم جەعفەری، وتیشی: بیست و سێهەمین مێهرەجانی نیشتمانی هونەرگەلی وێنەیی لاوان له لایەن نووسینگەی هونەری وێنەیی وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی به هاوکاری ڕێکخراوی گەشەی هونەری وێنەیی هاوچەرخ، ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی پارێزگای کوردستان له ١٤ هەتا ١٨ی مانگی خەرمانانی ئەوساڵ له سنه بەڕێوه دەچێت.
جەعفەری جەختی کردەوه: ئەم مێهرەجانه به مەبەستی ڕکابەری له بواری داهێنەرایەتی هونەری، هەڵکشاندنی ئاستی پسپۆڕێتی هونەرخوازان و به ئامانجی ناساندن، ڕاهێنان و ناساندنی لاوانی باوەڕمەند به ئاوڕدانەوه له هێمای شیاو و پەیوەندی هونەریی هونەرمەندانی لاوی سەرتاسەری وڵات، به ئامادەبوونی مامۆستایانی خاوەن ئەزموونی ئاکادیمی و هونەرمەندانی ناسراو بەڕێوه دەچێت که ٧١٩ هونەرمەند له سەرتاسەری وڵات له ٩ ڕشتەی جیاوازی هونەرگەلی وێنەیی لەم مێهرەجانەدا پێکەوه ڕکابەری دەنوێنن.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی کوردستان وێرای ئاماژە بە بەرهەمه نێردراوەکان بۆ نووسینگەی مێهرەجان، وتی: به کۆتایی هاتنی ماوەی نێونووسین بیست و سێهەمین مێهرەجانی نیشتمانی هونەری وێنەیی لاوان ٧١٩ کەس به ٢ هزار و ٧٥٩ بەرهەم لەم مێهرەجانەدا بەشداریان کرد.
حوجەتولئیسلام جەعفەری، وتیشی: له ڕشتەی وێنەگری ٩٢٣ بەرهەم، شێوەکاری ٤٤٥ بەرهەم، هێڵکاری ٣٩٩ بەرهەم، پۆستەر ٣٤٣ بەرهەم، وێنەسازی ٢٦٢ بەرهەم، قەباره ١٠٠ بەرهەم، خۆشنووسی ٩٨ بەرهەم، کاریکاتێر ٩٧ و نیگارکێشی ٩٢ بەرهەم گەیشتۆته دەست نووسینگەی مێهرەجان که پاش لێکدانەوەی بەرهەمەکان، دوا هونەرمەندان بۆ بەشداری له بیست و سێهەمین مێهرەجانی نیشتمانی هونەری وێنەیی لاوان دەناسرێن.
ناوبراو وێڕای ئاماژه بەوەی که لاوان له ٣١ پارێزگا له بیست و سێهەمین مێهرەجانی نیشتمانی هونەری وێنەیی لاوان بەشداریان کردووه، وتی: زیاترین بەشداربووان خەڵکی پارێزگاکانی تاران، ئیسفەهان، کوردستان، خوراسانی ڕەزەوی و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتن.
ئەم بەرپرسه ڕکابەری له بیست و سێهەمین خولی مێهرەجانی نیشتمانی هونەری وێنەیی لاوانی تایبەتی لاوانی ١٥ بۆ ٢٤ ساڵه ڕاگەیاند و وتیشی: ١٧٣ هونەرمەند له ڕشتەگەلی شێوەکاری، خۆشنووسی (نەستەعلیق)، نیگارکێشی (نیگارکێشی، گوڵ و مریشک، زاخاو کردن)، هێڵکاری، وێنەگری، کاریکاتێر (کارتۆن، پۆتره)، وێنەسازی، قەواره و پەیوەندی وێنەیی (پۆستەر) بۆ ڕکابەری کۆتایی لەم مێهرەجانەدا هەڵبژێردران.
ناوبراو ئەم مێهرەجانەی به هەلێکی گونجاو وەسف کرد بۆ ئاراستەکردنی بابەتی نوێ و خستنه ڕووی ئاڵوگۆڕ کردنی ئەزموون له مەڕ هونەری وێنەیی و وتیشی: هونەرخوازانی بەشداربوو له درێژەی مێهرەجانەکەدا له کارگەی تایبەتی به شێوەی ڕکابەریانه بەشداری دەکەن و له کۆتاییدا، کەسه سەرکەوتووەکان له لایەن لێژنەی داوەرانەوه دیاری دەکرێن.
بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی کوردستان وێڕای ئاماژه به مێهرەجانی نیشتمانی هونەری وێنەیی لاوان کە به شێوەی وۆرکشۆپێک بەڕێوه دەچێت، وتی: له درێژەی بەڕێوەچوونی مێهرەجانەکه ٩ وۆرکشۆپی فێرکاری به ٩ مامۆستا و ٩ یاریدەدەری مامۆستاوه دەکرێتەوه که یاریدەدەره مامۆستاکانی ئەم وۆرکشۆپە فێرکارییه خەڵکی پارێزگای کوردستانن.
جەعفەری له بەشداری ٤٠ هونەرمەندی دیاری وڵات لەم مێهرەجانەدا هەواڵی دا و وتیشی: له کۆتایی مێهرەجانەکه ڕێز له هادی زیائەدینی و ئەحمەد خەلیلی فەرد له هونەرمەندانی بەناوبانگی پارێزگای کوردستان دەگیرێت.....
کۆتایی کورتە نامە/310